ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە سەبارەت بە پڕكردنەوەی نامیلكەی شۆفێری ئۆنلاین

2019-12-02     6380

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم نوسینگەكانی شۆفێری‌و ئەو لایەنانەی كە نامیلكەی شۆفێری  پڕدەكەنەوە، كە لەمەودوا پێدانی نامیلكەی گشتی تەكسی تەنها لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەدرێت بەو كەسانەی كە خوازیارن مۆڵەتی شۆفێری تەكسی دەربهێنن، چیتر ناتوانرێت لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەو نامیلكەیە بەدەستبهێنرێت، هەروەها لە ڕێكەوتی (1/12/2019)ەوە ووردبینی نامیلكەی گشتی تەكسی لە پیشەی داواكار لەڕێگەی (لیژنەی باڵای بایۆمەتری)ەوە دەكرێت.

© 2025 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft