ڕونكردنەوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە
2019-12-10     5665
دوابەدوای دەرچوونی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە(18/11/2019)، سەبارەت بەوەرگرتنی پێبژاردن (غەرامە)ی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری بەبڕی (30) هەزار دینار بۆ هەر ساڵێك دواكەوتن، لۆدوو قەرەباڵغییەكی زۆری خستە سەر (بەڕێوەبەرێتی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی)، لەكاتێكدا لەپێش ئەو رێكەوتەوە، ژمارەی هاوڵاتیان كە سەردانی بەشی مۆڵەتیان كردووە لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رۆژانە لەنێوان (450-500) كەسدا بووە، بەڵام لەدوای دەرچوونی ئەو ڕێنماییەوە ژمارەكە زیادیكردوە بۆنزیكەی (1000) كەس.
ئەگەرچی لە ئێستاشدا سەرجەم مامەڵەكان لەهەمان رۆژدا وەك پێشوو تەواو دەبن، بەڵام بەهۆی قەرەباڵغییەكەوە ماوەی تەواوبوونەكەی لەكاتژمێرێكەوە بۆ دوو كاتژمێر زیادیكردوە، هەرچەندە وادەی دیاریكراو بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی سەرەوە (4-12-2019)ە وە بەهیچ شێوەیەك ئەو هاوڵاتیانە ناگرێتەوە كە پێش ئەو بەروارە مۆڵەتەكەیان بەسەرچووە، بەڵام وەك بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هەمیشە لەهەوڵی ئەوەداین كە بەزووترین كات مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی بكەین تەنها داواكاریمان لەهاووڵاتیان ئەوەیە كە لەكاتی ڕاییكردنی مامەڵەكانیاندا، هاوكاری ئەفسەرو كارمەندانی هاتوچۆ بن، بۆ ئەوەی كاروبارەكانیان بەشێوەیەكی رێكوپێك لەكاتی خۆیدا بۆ ڕایی بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی
10-12-2019