پەیامی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە
2019-12-31     3964
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هاوڵاتیانی خۆشەویست بە گشتی و یەکە یەکەی ئەفسەران و کارمەندان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ ساڵێکی پڕ لە خێرو خۆشی بێت بۆ هەموان ، ساڵی نوێ ساڵی زۆرترین کارو خزمەتکردن بێت لە بواری هاتوچۆداو ڕوداوەکان و قوربانیەکانیش کەمتر ببنەوە .
داوا لە شۆفێرانی ئازیزو خۆشەویست ئەکەم بە دوورکەوتنە لە سەرپێچیکردن گیانی خۆیان و هاوڵاتیانی تر لە مەترسی بپارێزن ، ئەفسەران و کارمەندانیش لێبڕاوانە ئەرکی سەرشانیان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان بەجێ بهێنن و لەگەڵ خستنە ڕووی ئەوپەڕی ڕێزو خۆشەویستی بۆ هاوڵاتیان ، چاودێری سەرپێچییەکان بکەن و ڕێکاری یاسایی درووست بەرامبەریان پەیڕەو بکەن . چونکە سەرپێچیەکانن دەبنە هۆی ڕوداوەکان و قوربانیان لێ دەکەوێتەوە. بەهیوای ساڵێکی ئارام و پڕ لە شادی بۆ هەموان.