ڕێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان (لقی سلێمانی) سووپاسی هاتووچۆی سلێمانییان کرد
2020-01-15     3748
هاتووچۆ - هێمن سالار
ئەمڕۆ ژمارەیەک خاوەن پێداویستی تایبەت سەر بە ڕێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان (لقی سلێمانی) سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییان کرد و لەلایەن بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی و ژمارەیەک ئەفسەرو کارمەند پێشوازییان لێکرا.
مەبەست لە سەردانەکەیان سووپاسکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بوو لە پای کار ئاسانی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری هاتووچۆیی بۆ سەرجەمیان بێ جیاوازی.
(سامان حسێن) سکرتێری یەکێتی کەمئەندامان سوپاس و پێزانینی بەناوی خۆیی و سەرجەم هاوڵاتییانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کرد و گووڵی ڕێزو خۆشەویستی کە دروستکراوی دەستی خۆیان بوو پێشکەشی بەڕێوبەری هاتووچۆی سلێمانیان کرد.