وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانی وەزاری ژمارە (٣٥٠٢/د لە 23/12/2019) بڕیاریان دا بە قەدەغەکردنی جگەرەکێشان لە ناو هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات بە بڕی (١٠.٠٠٠) دە هەزار دینار سزا دەدرێت و لایەنی جێبەجێکار بۆ لێپێچینەوەو سزادان دەکەوێتە ئەستۆی پۆلیسی ڕێکارەکانی شارەوانی و پۆلیسی هاتووچۆ.