تۆیۆتا, گەورەترین كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێل لەجیهاندا
2020-08-26     2734
ئامادەکردنی: مەریوان ئیسماعیل
كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێلی (تۆیۆتا)ی ژاپۆنی ناوبانگو مێژوویەكی دوورو درێژو سەركەوتووی هەیە لەسەر ئاستی جیهان، ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا یەكێكە لە پڕ فرۆشترین جۆری ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.
مێژووی دامەزراندنی كۆمپانیای تۆیۆتا:
لە ساڵی (1937)دا كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی لەلایەن (كیشیرۆ تویودا) دامەزراوە و بارەگای سەرەكی كۆمپانیاكە لەشاری (تۆیۆتا)ی ژاپۆنە، كۆمپانیاكە چەندین بەشی لەوڵاتانی وەك (ڕوسیا، بەریتانیاو ئەمریكا)و چەند وڵاتێكی دیكەدا هەیە، ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لە هەموو وڵاتانی جیهاندا بوونی هەیەو كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا بە یەكێك لە گەورەترینو بەناوبانگ ترین كۆمپانیای ئۆتۆمبێل دادەنرێت لە سەر ئاستی جیهان، كۆمپانیاكە هەموو هەوڵەكانی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی هەموو جۆرەكانی ئۆتۆمبێلی بچوكو گەورە دروست بكات.
قۆناغەكانی پێشكەوتنی كۆمپانیای تۆیۆتا:
لەساڵی (2008)دا كۆمپانیای تۆیۆتا توانی كۆمپانیای (جەنەراڵا مۆتۆرز)ی ئەمریكی تێپەڕێنێتو (%13.8)ی پێداویستی بازاڕی جیهان بە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا دابین بكات، لەو كاتەشەوە تا ئێستا كۆمپانیای تۆیۆتا پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبێلی هەیە لە جیهاندا.