ڕێكخراوی ئاشتی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە بەڕێوەبەر هاتووچۆی سلێمانی
2020-09-13     1600
هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ: كاروان بەشان
ڕۆژی یەك شەممە بەرواری (13/9/2020) سالار عەبدوللە كەریم سكرتێری ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازی بەیاوەری چەند ئەندامێكی ڕێكخراوەكە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیان كردو لەلایەن عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانیەوە پێشوازیان لێكرا، هاوكات ڕێكخراوەكە خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشیە بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی، لەوتەیەكیشدا سكرتێری ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازی، سوپاس و پێزانینی خۆیی و ڕێكخراوەكەی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرو ئەفسەران و كارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی كرد، كە لەماوەی ڕابردودا وەك سەربازی ون لەڕیزەكانی پێشەوە لەڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنادا كاریان كردوە، لە هەمانكاتیشدا بەردەوامبوون لە ڕاپەڕاندنی ئەركو كارەكانیاندا.
لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی سوپاسی سكرتێری ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازی كرد، تەئكیدی لەوەكردەوە، ئەفسەران و كارمەندانی هاتووچۆ لە هەموو كاتو بارو دۆخێكدا بەردەوام لە خزمەتكردنی هاوڵاتیاندا دەبن.