خولێکی تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کارمەندانی هاتووچۆ سازکرا

2020-11-04     1794


هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل 
فۆتۆ: كاروان بەشان
گروپی خۆبەخشی ژیانەوە خولی فریاكەوتنی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ ئەفسەران‌و كارمەندانی هاتووچۆ سازكرد.
تایبەت بە خولەكە ئەندامێكی گروپی خۆبەخشی ژیانەوە بە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە گروپی خۆبەخشی ژیانەوە خولێكی تایبەتی بە فریاكەوتنی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ ژمارەیەك ئەفسەر‌و كارمەندی هاتووچۆ سازكرد، ئاماژەی بەوەكرد، كە لە ماوەی ڕابردودا هەمان خولیان لە هاتووچۆكانی گەرمیان‌و كەلار ئەنجامداوە، هیواشی خواست، ئەفسەران‌و كارمەندانی هاتووچۆ سود لەم جۆرە خولانە ببینن بەو پێیەی كە ئەفسەران‌و كارمەندانی هاتووچۆ لەكاتی ڕووداوی هاتووچۆدا بتوانن هاوكاری فەریاكەوتنی سەرەتایی پێشكەش بە بریندارەكانی ڕووداوەكانی هاتووچۆ بكەن، خولەكە لەلایەن (هونەر حەمید مەجید) ئەندام لە گروپی خۆبەخشی ژیانەوەوە پێشكەش كرا.



















© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft