ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە كێشەی تۆماركردنیان هەیە

2021-01-11     6933

ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە ژمارە كاتین‌و پێشتر لە پشكنینی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەرنەچون، دواتر بەفەرمانێك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستانەوە لیژنەیەكی هاوبەش پێكهێنرا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم‌و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم لەگەڵا نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، پشكنین بۆ (190) ئۆتۆمێل كرا ‌و لەو ژمارەیە (156) ئۆتۆمبێل لە پشكنین دەرچوون ‌و (34) ئۆتۆمبێلەكەی تریش لە پشكنین دەرنەچوون، بۆیە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی داوا لەو هاوڵاتیانە دەكات كە پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان كراوە لە ماوەی یەك مانگدا واتە لە بەرواری (11/1) بۆ (11/2) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بكەن بەمەبەستی ڕایی كردنی مامەڵەكانیان، بەپێچەوانەوە دووچاری سزای یاسایی دەبنەوە.










© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft