دەست بە کار بوونی لێپرسراوی رادیۆی ترافیک FM
2021-02-24     3076
فۆتۆ | بەرهەم محمود
ئەمڕۆ چوارشەممە 24/2/2021 مقدمی هاتووچۆ (کاروان محمد صدیق ) وەک لێپرسراوی رادیۆی ترافیک ئێف ئێم دەست بە کار بوو ،لە هەمان کاتدا لێپرسراوی پێشووی رادیۆی ترافیک ئێف ئێم رائدی هاتووچۆ (بەهمەن عبدااللە مجید) وەک لێپرسراوی هۆبەی راگەیاندن دەست بە کار بوو.
لە چوارچێوەی بەشی راگەیاندن و هۆشیاری هاتوچۆی سلێمانی رادیۆی ترافیک ئێف ئێم لە 20/11/2016 دەستی بە پەخشی ئاسایی خۆی کرد لە سەر فریکوێنسی 88.5
پرۆفایک
-کاروان محمد صدیق
-لە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە .
-لە ساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ بەشی راگەیاندنی لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردوە.
- لە ساڵی ٢٠٠٥ دەرچووی خولی یەکی تایبەت بە دەرچوانی زانکۆ لە قەڵاچولان.
- لە ساڵی ٢٠٠٧ لە بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی خزمەت دەکات .
- ساڵی ٢٠١٥ بڕوانامەی ماستەری لە راگەیاندا لە وڵاتی میسر بە دەست هێنا .
- لە ئێستادا خوێندکاری دکتۆرایە لە بواری راگەیاندن .
- لە ڕێکەوتی 24/2/2021 وەک سەرپەرشتیاری ترافیک ئێف ئێم دەست بە کار بوو .