ھۆشدارییەک لە بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانیەوە تایبەت بە بەکارھێنانی ماسک

2021-04-09     1077

ئاماژه‌ به‌یانی ژمارە (١٢)ی ساڵی ٢٠٢١ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندوستی و خۆپاریزی لەبڵاوبوونەوەی لەڤایرۆسی کۆرۆنا ، شۆفێری هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلەکان (تایبەت، بارهەڵگرو کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا، پێویستە شۆفێر و سەرنشین پابەندبن بەبەستنی ماسک، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن.
دوای ئەوەی لەرۆژانی رابردوودا ئەفسەران و کارمەندانی گۆڕپانەکان و بازگەکان هه‌ستان به‌ڕێنماییكردنی شۆفێران، به‌تایبه‌تی شۆفێری هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ (پاس‌و ته‌كسی) له‌شۆفێر‌و سه‌رنشینان، ماسك به‌كاربهێنن، لەئێستادا ڕێکاری یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و شۆفێر‌و سه‌رنشینانه‌ی كه‌ پابه‌ندنابن‌و ماسك به‌كارناهێنن.
بۆیە داوا لەشۆفێران و سەرنشینان دەکەین بۆ ئەوەی دووچاری لێپرسینەوە نەبن پابەندی بەکارھێنانی ماسک بن
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft