ئاگادارییەک بۆ سەرجەم خاوەن کۆمپانیاو پێشانگاکانی فرۆشتنی ئوتومبیل
2021-05-04     10361
ئاماژە بە ڕێنمایی ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢١ ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیا و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئوتومبیل دەکاتەوە کە تا رۆژی 1/6/2021 هەموو کۆمپانیا و پێشانگاکانی نمایشکردنی ئوتومبیل خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ئەم ڕێنماییە بەتایبەتی لەم خاڵانەی لای خوارەوە، بەپێچەوانەوە لە دوای ئەو بەروارەوە بەپێی خالەکانی ڕێنماییەکە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان و سەرۆکایەتی شارەوانییەوە بەدواداچوون بۆ خاڵ بە خاڵی ئەم ڕێنماییە دەکرێت، لە بەرامبەر هەر سەرپێچییەک پێبژاردن و ڕێکاری پێویست دەگیرێتە بەر:
1. خۆتۆمارکردن بە وەرگرتنی مۆڵەت یان نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان.
2. ڕانەگرتنی ئوتومبیل لە دەرەوەی سنووری کۆمپانیاو پێشانگاکان
3. پەیڕەوکردنی گرێبەستی ستانداردی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی ئوتومبیل
4. مامەڵە نەکردن بە ئوتومبیلی بێ سەرەتا بە هیچ شێوەیەک