ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە
2021-05-09     4770
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو خاوەن ئوتومبیلانە دەکاتەوە کە ئوتومبیلەکانیان لە گەراجی کۆنی دەست بەسەراگرتنی ئوتومبیل لە ڕێگای عەربەت دەستیان بەسەردا گیراوە و ژمارەیان (١٤٤) ئوتومبیلە، لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە ماوەی (١٥) رۆژدا واتە لە بەرواری 9.5.2021 تا دوا بەروار کە دەکاتە 23.5.2021 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بکەن لە تاسڵوجە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئوتومبیلەکانیان، بەم مەرجانەی خوارەوە ئوتومبیلەکان را دەستی خاوەنەکانیان دەکرێتەوە:
1. وەرگرتنی بەڵێننامە کە ئوتومبیلەکە لە ماوەی (٧٢) کاتژمێردا بباتە دەرەوەی هەرێم.
2. هەر ئوتومبیلێک سزای لەسەر بێت، پێویستە خاوەنەکەی لە هەر شوێنێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچؤی هەرێم بڕی سزاکە بدات.
3. پارەی گەراجانە وەردەگیرێت بەرامبەر ئەو ماوەیەی ئوتومبیلەکە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتندا بووە.
4. هێنانی بەڵگەنامەی خاوەندارێتی.
ئەگەر لە ماوەی ئەو (١٥) رۆژەدا خاوەن ئوتومبیلەکان نەهاتن بۆ وەرگرتنەوەی ئوتومبیلەکانیان ئەوا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچؤی سلێمانی ئەو ئوتومبیلانە بەشێوەی سکراب بە پرۆسەی زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشێت.
لیستی ئوتومبیلەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە