به‌رنامه‌ی (ته‌ندروستی و شۆفێری) ئاماده‌و پێشكه‌شكردنی (شادان مسته‌فا)، به‌رنامه‌ی ئه‌مجاره به‌میوانداری دكتۆر ژینۆ نوری پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله‌و میزه‌ڕۆو نه‌زۆكی پێشكه‌شكراو به‌ڕێزیان باسیان له (كاریگه‌ری زۆرمانهوهو زۆردانیشتن له‌ناو ئۆتۆمبێلدا) كرد، كاتی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه كاتژمێر (1) پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژانی دووشه‌ممه له‌ترافیك ئێف ئێم ڕادیۆی فه‌رمیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی په‌خشده‌كرێت و دوووبارهی به‌رنامه كاتژمێر (5) سه‌ر له‌ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ ده‌بێت.