به‌رنامه‌ی (خه‌ڵك‌و هاتوچۆ) ئاماده‌و پێشكه‌شكردنی (سارا ئه‌بوبه‌كر)، به‌رنامه‌ی ئه‌مجاره به‌میوانداری به‌ڕێز (ڕائید هاوژین عه‌بدوڵڵا) ئه‌فسه‌ر له‌لیژنه‌ی پشكنینی ئۆتۆمبێل له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی پێشكه‌شكرا، له‌میانی به‌رنامه‌كه‌دا به‌ڕێزیان باسیان له‌باره‌ی (ڕێكاره‌كانی پشكنینی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل‌و گرفته‌كانی) كرد، كاتی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه ڕاسته‌وخۆ كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژانی پێنجشه‌ممه له‌ترافیك ئێف ئێم ڕادیۆی فه‌رمیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی په‌خشده‌كرێت.