هاتووچۆ - مەریوان اسماعیل
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی فەرمیدا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی کتێبی ( شۆفێری سوار ڕەوەکانی مەرگ/ شۆفێرە نا کۆمەڵایەتییەکان) خرایە بەر دیدی خوێنەران کە وەرگێڕانی لە زمانی عەرەبییەوە لەلایەن عقیدی هاتووچۆ ( بەختیار محمد عبداللە) بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و هۆشیارییەوە بۆ کراوە. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی عمیدی هاتووچۆ ( فەرەیدوون عمر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری بەش و هۆبەکان و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و نووسینگەکانی شۆفێری و دەزگاکانی راگەیاندن بەڕێوەچوو، کە مەراسیمەکە لەلایەن دەستەی ئەنجوومەنی نووسینگەکانی سلێمانی فێرکردنی شۆفێری سپۆنسەر کرابوو. عقیدی هاتووچۆ ( بەختیار محمد عبداللە) بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و هۆشیاری سەرەڕای ئەم کتێبە خاوەنی چەندین کتێبی دیکەیە لە بواری نووسین و وەرگێڕاندا کە لەماوەی رابردوودا خراونەتە بەر دیدی خوێنەران، ناوی هەندێک لەو کتێبانە کە لەلایەن ناوبراوەوە بڵاوکراونەتەوە: ( سایکۆلۆژیای شۆفێری و مەترسی رووداوەکانی هاتووچۆ، کاریگەری مەی و ماددە هۆشبەرەکان لەسە ر شۆفێران، هێزی ئیرادە)