بانگەوازێك لە هاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ كۆمپانیاكانی بواری ترافیك
2021-12-12     7490
بەڕێوەبەرێتی بەشی ئەندازای
هاتووچۆ / بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری ئەو كەس و لایەنانەی
لە بواری ترافیكدا كاردەكەن وە سەرجەم كۆمپانیا تایبەتمەندەكانی بواری ترافیك دەكاتەوە،
كە بەشی ئەندازەی هاتووچۆ هەڵدەسێت بە گواستنەوەی (5) پێنج سێت ترافیك لایتی پەڕینەوە و
دانانیان لە شوێنی نوێ، هەر كۆمپانیاو كەس و لایەنێك لە خۆی ڕادەبینێت لە دوای بڵاوكردنەوەی
ئەم ئاگادارییەوە لە ماوەی یەك هەفتەدا سەردانی بەشی ئەندازەی هاتووچۆ بكەن لەناو
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە تاسڵوجە، بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر.
تێبینی: پێویستە ئەو كەس و
لایەن و كۆمپانیایەی تەندەرەكە وەردەگرێت و پڕی دەكاتەوە لە ماوەی یەك هەفتەدا تەندەرەكە
بگەڕێنێتەوە بۆ بەشی ئەندازەی هاتووچۆ.