ئاگاداریەک بۆ سەرجەم ئەو شۆفێرانەی کە کەم و کورتی لە بزوێنەری سوارڕەوەکانیاندا هەیە وە ئەو کەم و کورتییە دەبێتە هۆکاری دەرکردنی دووکەڵێکی نائاسایی و نایاسایی، تا ڕێکەوتی 10/03/2022 دوا مۆڵەتییانە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەم و کورتییانە. دوای ئەو بەروارە بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵدەستێت بە لێپێچینەوەی یاسایی بەرامبەر ئەو شۆفێرانەی کە سەرپێچیکارن دەرهەق بەو پرسە. ئەو دووکەڵەی لە ئەگزۆزی سوارڕەوەکانەوە دەردەچێت هۆکارێکە بۆ پیسکردنی ژینگە و زیانێکی زۆر دەگەیەنێت بە تەندروستی هاوڵاتییان، وە لە ڕووی یاسای هاتووچۆوە سەرپێچییەکی هاتووچۆییە بەپێی یاسای هاتووچۆی ژمارە ٨٦ ی ساڵی ٢٠٠٤ بەشی ژمارە ١٣ بڕگەی (٢ - ئەلف) کە لەنێو مەرجەکانی توندوتۆڵی ئاماژەی پێدراوە.
داواکارین لە شۆفێرانی بەڕێز و خۆشەویست هاوکارمان بن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی و ژینگە، لەهەمان کاتدا خۆشیان بە دووربگرن لە لێپێچینەوەی یاسایی.