بە پێی نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لەمەودوا هاوڵاتیان دەتوانن پێش شەش مانگ لە بەسەرچونی ماوەی مۆڵەتی شۆفێرییەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکان بکەن بە مەبەستی نوێ کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییەکانیان ، ئەوەش وەک کارئاسانییەک بۆ هاوڵاتیان کە چیتر دووچاری سزای بەسەرچونی مۆڵەتی شۆفێری نەبنەوە. لەم چوارچێوەیەشدا هەرشۆفێرێک لە سنوری پارێزگای سلێمانی مۆڵەتی شۆفێرییەکەی لە بەشی مۆڵەتی سەر بە بەرێوەبەرایەتی هاتەچۆی سلێمانی بە دەست هێناوە دەتوانێت بەر لە شەش مانگ لە کۆتایی ماوەی بەسەرچونی مۆڵەتەکەی سەردانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیمان بکات بە مەبەستی ڕایکردنی مامەڵەی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییەکەی.