دەست بەسەردا گرتنی ئەو ماتۆرسکیلانەی کەبێ سەرەتان یاخود شۆفێرەکانیان بێ مۆڵەتن
2022-04-13     947
ئەو ھەڵمەتە بەردەوامی دەبێت بەرۆژ وبەشەو و لەھەر جێگایەک کەزانیاری وسکاڵای ھاوڵاتیانی لەسەر بێت
لەچوارچێوەی کاروچالاکییەکانی بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی و بەھەماھەنگی لەگەڵ مەفرەزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و ھە ردوو بەرێوەبەرێتی پۆلیسی ڕۆژھەڵات و رۆژئاوا ی سەر بە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ، ئەمڕۆ ھەڵمەتێک رێکخرا بەمەبەستی لێپرسینەوە و دەست بەسەردا گرتنی ئەو ماتۆرسکیلانەی کەبێ سەرەتان یاخود شۆفێرەکانیان بێ مۆڵەتن وئەوانەی بەشێوازێکی مەترسیدار وسەرکێشی شۆفێری دەکەن وھاولاتیان نیگەران وبێزار دەکەن.
ئەو ھەڵمەتە بەردەوامی دەبێت بەرۆژ وبەشەو و لەھەر جێگایەک کەزانیاری وسکاڵای ھاوڵاتیانی لەسەر بێت
لەم هەڵمەتەدا توانرا چەندین ماتۆرسکیل دەستی بەسەردا بگیرێت ورەوانەی گەراجی دەست بەسەردا گرتنی بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی بکرێت .
وەلەحاڵەتی پێویست ھاوڵاتیان دەتوانن سوود لەم ژمارانە وەرگرن.
١٨٨ کۆنترۆڵی بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی
١٠٠ سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەکان jcc
١٠٦کۆنترۆلی ئاسایشی سلێمانی
١٠٤ بەرێوەبەرێتی پۆلیسی فریاکەوتن