بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لەئەمڕۆ وە ( 08/05/2022 ) دەستبەكاربوو لەگۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەتابلۆی نوێیی یەكگرتوو لەهەرێم و عێراقدا، گۆڕینی تابلۆ تەنها لەكاتی ئێستادا بۆ گواستەوەی خاوەندارێتی ساڵانەو نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلی تایبەتدا دەبێت . جێی ئاماژەیە هاتووچۆی سلێمانی لەبەرواری ( 28/4/2022) دەستبەكاربوو لەپێدانی تابلۆی نوێ بەو ئۆتۆمبێلە تایبەتانەی كە تۆمار یەكەم جار بوون.