ئاگادارییەك بۆ خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە هاتووچۆی سلێمانی دەستیان بەسەردا گیراوە
2022-05-18     6034
وێنەی بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكاتەوە كە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیمان لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی (دەستیان بەسەردا گیراوە)و ژمارەیان (91) ئۆتۆمبێلە، لە دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە بۆ ماوەی (15) ڕۆژ، سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بكەن لە تاسڵوجە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان بەم مەرجانەی خوارەوە:
١. هێنانی بەڵگەنامەی خاوەندارێتی
٢. وەرگرتنی بەڵێننامە كە ئۆتۆمبێلەكە لەماوەی (72) كاتژمێردا بباتە دەرەوەی هەرێم
٣. هەر ئۆتۆمبێلێك سزای لەسەربێت، پێویستە خاوەنەكەی بڕی سزاكەی بدات
٤. پارەی گەراجانە وەردەگیرێت بەرامبەر ئەو ماوەیەی ئۆتۆمبێلەكە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتن بووە.
تێبینی:
ئەگەر لەماوەی (15) ڕۆژدا خاوەن ئۆتۆمبێلەكان نەهاتن بۆ وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان، ئەوا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشێوەی (سكراب) بە پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت.