ئەو هاوڵاتییانەی کەوا پسوڵەی (۲.٠٠٠.٠٠٠) دوو ملیۆن دیناریان بڕیوە بۆ وەرگرتنی ئەو ژمارانەی کە بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ڕسوماتەکەی دوو ملیۆن دینارە رۆژی یەکشەممە بەرواری ۱۲/٠٦/۲٠۲۲ کاتژمێر ۸:۳٠ خولەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بکەن بەمەبەستی ڕاییکردن و تەواوکردنی مامەڵەکانیان. لەکاتی سەردانکردنی پێویستە سەردانی بەشی یاسا بکرێت بەمەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامە وە ھەروەھا پێوسیتە بەڵگەنامەی سەلماندی کەسێتی لەگەڵ خۆی بھێنێت وەکو پێناسی باری شارستانی یاخود ڕەگەزنامە و یان کارتی نشتیمانی