بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو ھاوڵاتیانە دەکات کە داواکاریان پێشکەش کردبوو بۆ وەرگرتنی ئەو ژمارانەی رسوماتەکەی دووملیون دینارە لەبەرواری ٢٩ - ٣٠ - ٣١ وە لەبەر وەستانی پرۆسەی دابەش کردنەکە بەشێوەیەکی کاتی و پاش ووردبینی کردنیان لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکان لەرووی یاسایی بونی ئەو مامەڵانە ودڵنیابوون لە شاغیر بوونی ژمارە داواکراوەکان ، سبەینێ و لە بەرواری ١٢ /٦ / ٢٠٢٢ سەعات ٨ ی ئێوارە لیستی ناوەکانیان لەپەیجی بەرێوەبەرایەتیمان بڵاو دەکرێت و بۆ رۆژی دواتر ودوای سەعات ١ ی دوانیوەرۆ دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتیمان بکەن بۆ ڕای کردنی مامەڵەی وەرگرتنی ژمارەکانیان .