چەند زانیارییەک دەربارەی تۆمارکردنی ناو لەماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی بەمەبەستی وەرگرتنی تابلۆی چوار ژمارەیی

2022-06-16     3457
چەند زانیارییەک دەربارەی تۆمارکردنی ناو لەماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی بەمەبەستی وەرگرتنی تابلۆی چوار ژمارەیی

‎کاتی سەردانکردنی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی بەمەبەستی پڕکردنەوەی کۆدی سەردانیکردن بۆ ئەو ژمارانەی بڕی ڕسوماتەکەی (۲) ملیۆن دینارە لە رۆژانی ( شەممە) تا ( چوارشەممە) بەردەستە و هاوڵاتی دەتوانێت ناو تۆمار بکات.

‎ پڕکردنەوەی کۆدی سەردانیکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە کاتژمێر (٦) گۆڕدراوە بۆ کاتژمێر (٨)

‎ژمارەی وەرگرتنی کۆد بۆ هاوڵاتییان لە (٢١٠) کۆدەوە زیادکراوە بۆ (٢٥٠) کۆد و پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداری ئەوە بن کاتێک کۆدی سەردانیکردنیان وەرگرت لە ماڵپەڕەکە، لەلای خۆیان بیپارێزن و لە بەرواری سەردانیکردن چاپی بکەن و لەگەڵ داواکارییەکەی بیدەنە دەستی لیژنەی تایبەتمەند، وە دواکات بۆ گەڕاندنەوەی مامەڵەکانیان کاتژمێر (١٢:٠٠) ی نیوەڕۆ دەبێت

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft