ئەم لیستەی لە خوارەوە هاتووە ناوی ئەو هاوڵاتییانەیە کە ژمارەی ئوتومبیلیان بۆ تۆمارکراوە لە بەشی ئایتی لە ڕێکەوتی ١٢/٠٦/٢٠٢٢ وەک تۆماری سەرەتایی بەلام تا ئێستا سەردانیان نەکردوین بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان وە بڕینی پسوڵە بە رسوماتی (٢) دوو ملیۆن دینار و تۆماری کۆتاییان بۆ بکرێت.
لە رۆژی یەکشەممە ٢٦/٠٦/٢٠٢٢ کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ١٢:٠٠ دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان وە دوا ڕێکەوت بۆ سەردانکردنی ئەو هاوڵاتییانەی ناویان لەم لیستەدا هاتووە ڕیکەوتی ٠٣/٠٧/٢٠٢٢ رۆژی یەکشەممە دەبێت وە دوای ئەو بەروارە هەر هاوڵاتییەک کەناوی لە لیستەکەدا هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی نەکات بەپێی یاساو ڕێنماییەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.