کردنەوەی سندوقی هاوکاری ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
2022-07-18     2760
کاتی کردنەوەی سندوقی هاوکاری منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە زۆربەی فەرمانگە حکومەییەکان و ناوەندە بازرگانییەکان و شوێن و جێگا گشتییەکان سندوقی کۆمەکی فەراهەم کردووە بەمەبەستی بەشداریکردنی هاوڵاتییان لە هاوکاری و کۆمەک کردنی منداڵانی نەخۆش و کەمدەرامەت و خوێندنگاکان و نەخۆشخانەکان و کاری نەشتەرگەری منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجەو بەرنامەکانی پاراستنی منداڵان و چەندین کاری خێرخوازی بۆ منداڵان لە چەندین بواردا.
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨/٠٧/٢٠٢٢ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەستان بە کردنەوەی ئەو سندوقەی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیدا بوونی هەبوو بە ئامادەبوونی نوێنەر و لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتیمان و وەرگرتنی ئەو پارەیەی هاوڵاتییان پێشکەشیان کردبوو بە سندوقەکە.
شایەنی باسە ئەو هاوکارییانەی لە ساڵانی نێوان ٢٠١٦ – ٢٠٢١ بەم شێوەیە سوودی بە منداڵان گەیاندووە:
1. هاوکاریکردنی نەخۆشخانەی منداڵان بە بڕی ٩٧،٢٠٧،٥٠٠ نەوەد و حەوت ملیۆن و دوو سەدو حەوت هەزار و پێنج سەد دینار
2. (٤٠٤) چوار سەدو چوار منداڵ نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە بە بڕی (٧٦٢،٠٩١،٠٠٠) حەوت سەدو شەست و دوو ملیۆن و نەوەدو یەک هەزار دینار
3. هاوکاریکردنی (١١٠٨) منداڵی تووشبوو بە شێرپەنجە بە بڕی ( ٢٧٦،٤١٢،٥٠٠) دوو سەد و حەفتاو شەش ملیۆن و چوار سەدو دوانزە هەزار و پێنج سەد دینار)
4. هاوکاریکردنی (١٧٣٢) منداڵی بەرنامەی پاراستنی منداڵ بە بڕی ( ٥٢٤،٨٩٧،٥٠٠) پێنج سەدو بیست و چوار ملیۆن و هەشت سەدو نەوەد و حەوت هەزار و پێنج سەد دینار.
5. سوودمەندبوونی (٧١٥) منداڵ لە هاوکاری خوێندنگاکان بە بڕی (٢٣،٣٠٠،٠٠٠) بیست و سێ ملیۆن و سێ سەد هەزار دینار)
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی