ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیەوە
2022-08-17     10411
وێنەی ئوتومبیلەکان لە گەراجی دەست بەسەرداگرتن
بە پشت بەستن بە ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە ( 1 ) ی ساڵی ( 2016 )
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی هەڵدەستێت بە فرۆشتنی ( 91 ) نەوەدو یەك ئۆتۆمبیلی دەست بەسەردا گیراو لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیمان ، هەر كەسێك ئارەزووی كڕینی ئەم ئۆتۆمبیلانەی هەیە، دەتوانێت بەشدار بێت لە پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرادا، بە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە:
1. كەسی بەشداربوو دەبێت چەكی پەسەندكراو ئامادە بكات لە ڕۆژی زیادكرنی ئاشكراكە.
2. كڕیار گشت خەرجییەكانی بڵاوكردنەوەی زیادكردنی ئاشكراكە دەگرێتە ئەستۆ .
3. دەبێت كڕیار لە ماوەی ( 14 ) چواردە ڕۆژ دا سەرجەم ئۆتۆمبیلەكان بە سكراب ( بە سێ پارچە ) بباتە دەرەوەی گەراجەكە و پاش تێپەربوونی ئەو ماوەیە ڕۆژانە بڕی (یەك ملیۆن ) دینـــــار سزای دواكەوتنی لێ وەردەگیرێت.
4. پرۆسەی زیادكردنی ئاشكراكە لە ڕێكەوتی 1 / 9 / 2022 لە كاتژمێر ( 10 ) ی سەر لە بەیانی لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ناوچەی پیشە سازی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
5. پرۆسەی سكرابكردنی ئۆتۆمبیلەكــــــــان دەبێت لە لایەن كڕیارەوە ئەنجام بدرێت ولە ڕێكـــــــــەوتی 4 / 9 / 2022 دەست پێ دەكات تا وەكو 18 / 9 / 2022 كۆتایی بێ بێت
ڕۆژانە لە كـاتژمێر ( 8 ) ی بەیانی تا ( 6 ) ی ئێوارە ڕێگەپێدراوە لە ناو گـەراجەكە ئەو كارە بكرێت.