ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
2022-09-01     2934
تایبەت بەو کەسانەی لە ماوەی پێشوو سیڤیان پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کردبوو، دوای ووردبینی و پەسەندکردنی سیڤییەکانیان لە ئێستادا خولێکی ڕاهێنان بۆ شۆفێریکردنی ئوتومبێلی کرێن کراوەتەوە بۆ ئەم (١٢) دوانزە کەسەی ناویان دەهێنرێت لەم ئاگادارییەدا.
پێویستە ئەم هاوڵاتییانەی ناویان لە خوارەوە هاتووە رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٠٣/٠٩/٢٠٢٢ کاتژمێر (١٠:٠٠) ی بەیانی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئامادەبن بەمەبەستی بەشداریکردن لە خولی ڕاهێنان بۆ شۆفێریکردنی ئوتومبیلی کرێن، ئەو هاوڵاتییانەی نایانەوێت رۆژی شەممە زوو بەڕێ بکەون بۆ پارێزگای هەولێر دەتوانن سبەینێ رۆژی هەینی ڕێکەوتی ٠٢/٠٩/٢٠٢٢ سەردانی پارێزگای هەولێر بکەن شوێنی مانەوەیان بۆ دابین کراوە لەم هۆتێلەی خوارەوە کە کەوتۆتە عینکاوە شەقامی عیشتار
...ABN International Hotel Erbil | Ishter Street Ainkawa, Erbil
سەرجەم ئەو کەسانەی بەشداری خولەکە دەکەن پێویستە هەڵگری مۆڵەتی شۆفێری گشتی بن و تا رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٠٨/٠٩/٢٠٢٢ لە پارێزگای هەولێر بمێننەوە بەمەبەستی تەواوکردنی خولەکەیان.
لیستی ناوەکان:
- ڕەهێڵ محمد حسن
- توانا زاهیر رەشید
- جێگر مجید علی
- احمد حسین رەزا
- شکار عبدالقادر صابر
- هاوڕێ فاروق عمر
- محمد جبار محمد حمەصاڵح
- فەرمان انور حسین
- موئمین خەلیل حسێن
- ئاریان جبار رشید
- بەختیار محمد محمود
- کاروان محمد معروف