ئاگاداری هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلیمانی پێویستە ئەو کەسەی دێتە ناو بەڕێوەبەرایەتی ئەو مامەڵەیەی جێبەجێی دەکات بەناوی خۆیەوە بێت، وەکالەت یان ڕێگەپێدانی کۆمپانیاکانی پێبێت بە پێچەوانەوە هەر کەسێک مامەڵەکە بەناوی خۆیەوە نەبێت نە ڕێگەی پێدەدرێت بێتە ناو بەڕێوەبەرایەتی و نە لە سیستەمی ئەلیکترۆنی سەرەگرتن ناوی جێگیر دەکرێت. ئەم هەنگاوەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە پێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ناو بەڕێوەبەرایەتییە و هەروەها لە پێناو دەستەبەرکردنی کەشێکی ئارامترە بۆ ئەو هاولاتییانەی مامەڵەیان هەیە لە بەڕێوەبەرایەتیمان.