بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی (سلێمانی ، هەولێر و دهۆک)ی کردووە، تیایدا هاتووە لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان و کارئاسانی بۆیان دەسەڵات دراوە بەو بەڕێوەبەرایەتییانە کە هەر یەک لای خۆیەوە مۆڵەتی نێودەوڵەتی بدات بە هاوڵاتییان بە پشت بەستن بە ڕێنماییەکان، واتە چیدی هاوڵاتی پێویست ناکات سەردانی هاتووچۆی گشتی هەرێم لە پارێزگای هەولێر بکات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی، بەڵک و هەر لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکەی خۆی دەتوانێت ئەو مۆڵەتە بەدەست بهێنێت، ئەم بڕیارەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و نەهێشتنی ڕۆتینە لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.