پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی تابلۆی ئوتومبیلی تایبەتی بەشێوەیەکی نوێ دابەشکرد، لە ئێستادا دەستی کردووە بە پێدانی تابلۆی نوێ بۆ ئوتومبیلە بارهەڵگرەکان و وەک سەرەتایەک تەنها لە مامەڵەی تۆماری یەکەمجاردا جێبەجێی دەکات.
مقدم باقی صابر لێپرسراوی هۆبەی ووردبینی تۆمار لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند لە ئێستادا دەستیان کردووە بە پێدانی تابلۆی نوێ بۆ ئوتومبیلی بارهەڵگر بۆ مامەڵەی تۆماری یەکەمجار و لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ سەرجەم مامەڵەکانی گواستنەوە، بەناوکردن و نوێکردنەوە بەردەست دەبێت.