بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەرێوەبەری ھاتوچۆی سلێمانی و بە دواداچوون بۆ کاروباری ھاوڵاتیان ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی ٣٠/١٠/٢٠٢٢ لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی کرد و عمیدی مافناس عومەر نامق حسن و بەشێک لە بەرێوەبەری بەشەکانی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆ پێشوازییان لێ کرد و پرسی خزمەت کردنی ھاوڵاتیان وجێ بەجێ کردنی یاسا ورێنماییەکانی ھاتوچۆ لەم سەردانەدا تاوتوێ کرا .