لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی (مقدم فەرەیدوون علی) لێپرسراوی هۆبەی پشکنین رایگەیاند: لە ٠١/١١/٢٠٢٢ شوێنی لیژنەی هاوبەش کە کاریان یەکلاییکردنەوەی مامەڵەی ئەو ئوتومبیلانەیە کە کێشەیان هەیە لە تۆمارکردندا دەگۆڕێت بۆ گۆڕەپانی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی لە باخی بەختیاری، لیژنەکە هەموو رۆژانێکی چوارشەممان لە گۆڕەپانەکە لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ ئامادە دەبن و هاوڵاتییان دەتوانن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان سەردانیان بکەن.