ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیەوە

2022-11-17     11506
وێنەی کاتی دەرهێنانی مۆڵەت لە بەشی مۆڵەت

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین لە ئێستادا سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری دەرهێنان و نوێ کردنەوە پێویستی بەم بەڵگەنامانە هەیە 

  1. پشكنینی چاو
  2. كارتی نیشتمانی ئەگەر نەبوو رەگەزنامەی عێراقی‌و پێناسی باری كەسێتی
  3. كارتی زانیاری
  4. پاسپۆرت – یاخود ناوەكەی لای كەسێكی شارەزای زمانی ئینگلیزی بنوسێت‌و لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت
  5. ئەو كەسانەی كە بیانین، واتە عێراقی نین، پێویستە پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون بە پەسەند كراوی لە قائیمقامیەتی سلێمانی بهێنن.
  6. پێویستە و مەرجە هاوڵاتی لەکاتی سەردانیکردن بەڵگەنامە رەسەنەکان ( ئەسڵییەکان)ی پێبێت.
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft