دوای تەواوبوونی چاکسازی و ئەپدەیت کردنی بەرنامەی بەشی مۆڵەت سبەینێ رۆژی سێ شەممە واتە ڕێکەوتی 21/02/2023 بەشی مۆڵەت بەشێوەیەکی ئاسایی دەست دەکاتەوە بە کارەکانی و ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان.
ئەو هاوڵاتییانەی رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 16/02/2023 مامەڵەکانیان تەواو نەکرابوو دەتوانن سبەینێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی – بەشی مۆڵەت بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان. هەروەها هاوڵاتییان دەتوانن ئەمشەو کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە نۆرە بگرن بەمەبەستی وەرگرتنی کۆدی ئەلیکترۆنی بۆ سەردانکردنی بەشی مۆڵەت بۆ سبەینێ ڕێکەوتی 21/02/2023