ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە - بەشی تۆمار
2023-02-28     7109
بەشی تۆمار بەمەبەستی کارئاسانی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کە مامەڵەی گواستنەوەیان هەیە لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمدا بەتایبەتی پارێزگای هەولێر و دهۆک بۆ پارێزگای سلێمانی، لە ڕابردوودا بەمەبەستی دڵنیابوون لە گەیشتنی مامەلەی گواستنەوەو سەرەتای ئوتومبیلەکانیان بۆ بەڕیوەبەرایەتیمان بەشی تۆمار - هۆبەی تۆماری یەکەمجار سەردانیان دەکردین، لەمڕۆ بەدواوە بۆ ئەم حاڵەتە چیتر پیویست ناکات هاوڵاتی بێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان بەمەبەستی پرسیارکردن تەنها دەتوانێت پەیوەندی بکات بە ژمارە ( 07703682233) کە تایبەت کراوە بەم کارە و فەرمانبەری تایبەتمان وەڵامی دەداتەوە، وە ئەم خزمەتگوزارییە لە کاتژمێر (٨:٣٠) ی بەیانی تا (٠١:٣٠) ی پاش نیوەڕۆ بەردەست دەبێت لە رۆژانی دەوامی فەرمیدا.
تێبینی: ئەو هاولاتییانەی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک مامەڵەکانیان تەواو دەبێت پێویستە لە دوای هەفتەیەک پەیوەندی بکات بۆ دڵنیاکردنەوە لە گەیشتنی مامەڵەکانیان.