ساڵڕۆژی ٨ مارس پیرۆزبێت لەهەموو خانمانی کوردستان

2023-03-08     2293

دەست نیشان کردنی ڕۆژی ٨ی مارس وەک ڕۆژی جیهانی ژنان لەپێناو بەدەست هێنانی  مافەکانیان و بەدیهێنانی یەکسانی و دادپەروەری و ئازادی ، ڕووداو و گۆڕانکاریەکی مێژوویی بوو  دژی توندوتیژی و کپکردنی دەنگی ژنان ، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی گەرم لە تەواوی ژنانی کوردستان و جیهان دەکەین ، هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی دەستەبەرکردنی زیاتری مافی ژنان و بەدیهێنانی یەکسانی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری زیاتر لەکومەڵگاکەمان. 

ژنانی کورد بە درێژایی مێژوو هاوشانی پیاوان ڕۆڵیان هەبووە لە تەواوی قۆناغەکانی ژیان و بەرەوپێش بردن و گەشەسەندنی کۆمەڵگای کوردی ، لەمڕۆشدا ژنان ڕۆڵی بەرچاو و بەرپرسیارەتی  گرنگیان لەسەر شانە ئەمەش دەرخەری هێزو توانای ژنانە شان بەشانی پیاوان ، بەهیوای  کوردستانێکی ئارام و یەکسان دوور لە توندوتیژی بۆ ئێستا و داهاتوو .

لەم رۆژەدا خانمانی ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەری شارستانی و کارگوزارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پاریزگای سلێمانی یادی ئەم رۆژەیان کردەوە، بەناوی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خانمانی کوردستان دەکەین. 
 

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft