سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی سەردانی هاتووچۆی سلێمانی کرد
2023-03-13     2221
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣/٠٣/٢٠٢٣ بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی عمیدی مافپەروەر (عمر نامق حسن) لەگەڵ چەند بەڕێوەبەری بەشە تایبەتمەندەکان پێشوازییان کرد لە بەڕێز دادوەر (جاسم جزا جافر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی.
تەوەری سەردانەکە گفتوگۆکردن بوو دەربارەی هەماهەنگی زیاتر لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و دادگاکان، هەروەها تاوتوێی بیرۆکەی پێویستی دامەزراندنی دوو دادگای تایبەتمەند بۆ تاوانەکانی هاتووچۆ وە کێشە یاساییەکانیان لەژێر ناونیشانی (دادگای لێکۆڵینەوە و دادگای کەتن)، کە بەهۆی ئەمەوە کارئاسانی زیاتر دەکەن بۆ خێرا ڕاپەڕاندنی کەیسەکانی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی ڕۆتین و کاتی لێکۆڵینەوە بۆ هاوڵاتییان.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی پشتیوانی تەواوی دەربڕی بۆ ئەو مەبەستە وە جێبەجێکردنی یاساکانی هاتووچۆ لە چوارچێوەی یاسا پەیڕەوکراوەکاندا و هەوڵدان بۆ زوو جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە لە پێناو سەروەری یاساو بەرژەوەندی گشتی.