هێڵکاریکردنی شەقامەکانی ناوشار و ڕێگاکانی دەرەوەی شار دەست پێدەکاتەوە
2023-04-18     2519
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی - بەڕێوەبەرێتی بەشی ئەندازە هەڵمەتی هێڵکاریکردنی شەقامەکانی ناوشار و ڕێگاکانی دەرەوەی شار دەست پێدەکات.
لە هەڵمەتێکدا بەڕێوەبەرێتی بەشی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەست دەکات بە هێڵکاریکردنی شەقامەکانی ناوشار و ڕێگاکانی دەرەوەی شار کە لەلایەن بەشی ئەندازەوە جێبەجێ دەکرێت بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی. وە ئەم هەنگاوانە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە جێبەجێ دەکرێت.
لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ئەندازیار ( هەرێم اسماعیل ) بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: هەڵمەتی هێڵکاریکردنەکە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە ئامادەکارییەکانی دەستی پێکردووە و لە ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی 18/04/2023 دەستکراوە بە هێڵکاریکردنی شەقامی هەواری شار بەرەو بازگەی دۆڵەڕووت وەک یەکەم قۆناغ.
لە قۆناغەکانی داهاتوودا بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرجەم شەقامەکانی ناوشار و ڕێگاکانی دەرەوەی شار بە چەند قۆناغێک ئەم پڕۆسەیە دەیانگرێتەوە
هەرێم اسماعیل
بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی سلێمانی