لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک وا بڵاوکراوەتەوە کەلەکاتی پشکنینی ئوتومبیلدا پێویستە ئامێری دیاریکردنی شوێن GPS هەبێت لە ئوتومبیلدا، بەڵام ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوەو هیچ بڕیارێکی لەو شێوازە نە لە وەزارەتی ناوخۆ و نە لە هاتووچۆی سلێمانی بوونی نییە و لەکاتی پشکنینی ئۆتۆمبێل ئەو ئامێرە نەکراوە بە مەرج.