بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکات کە خاوەنی ئوتومبیلی لێدراون، لە ڕێکەوتی ٢٧/٠٤/٢٠٢٣ دووبارە پشکنینی ئوتومبیلە لێدراوەکانیان بۆ دەکرێتەوە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە سەردانی (تاقیگەی سارا) بکەن لە ناوچەی پیشەسازی لە کاتژمێر ٧:٣٠ ی بەیانی بۆ کاتژمێر ١٢:٣٠ ی دوانیوەڕۆ بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان. تێبینی: لیژنەکە هەموو رۆژێک لە تاقیگەکە ئامادە دەبن.