ئاگادارییەک سەبارەت بە لیژنەکانی پشکنینی ئوتومبیل
2023-05-24     5575
لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕێکخستنی کاروبارەکانی بەشی پشکنینی ئوتومبیل، وە بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان، لەبەر ئەوەی لە ئێستادا تاقیگەکانی پشکنین لە سنووری پارێزگای سلێمانی ژمارەیان زیادی کردووە وە زۆرینەیان دوورن لە بەڕێوەبەرایەتیمان، بۆیە بڕیارماندا بە ڕێکخستنەوەی لیژنەکانی پشکنین بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
لیژنەی یەکەم/ ناوچەی تێرمیناڵی سلێمانی بەرامبەر هێزەکانی ٧٠
هەموو جۆرە ئوتومبیلێک (بار - تایبەت - کرێ - کشتوکاڵی - بیناسازی - میری...) وە هەروەها لیژنەی تایبەت بە ئوتومبیلی کاتی ( بەکارهاتوو + لێدراو) پشکنینیان بۆ ئەکرێت.
لیژنەی دووەم/ ناوچەی پیشەسازی ( منطقە صناعی)
ئوتومبیلی جۆری ( تایبەت - کرێ - بارهەڵگر تا توانای ٤ طن) پشکنینیان بۆ ئەکرێت.
لیژنەی سێیەم/ ناوچەی تانجەڕۆ
هاوشێوەی لیژنەی یەکەم پشکنین بۆ سەرجەم ئوتومبیلەکان ئەکرێت جگە لە ئوتومبیلی کاتی بەکارهاتوو (لێدراو).
لە ڕێکەوتی ٢٥/٠٥/٢٠٢٣ رۆژی پێنج شەممە هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی لیژنەکان بکەن.