سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٣٠/٠٥/٢٠٢٣ سێشەممە (نیاز جاف) بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نێرگزی خانمانی کورد لە ئەڵمانیا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کرد، ئامانجی سەردانەکە چەند داواکارییەک بوو لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ زیاتر خزمەت کردن بە چین و توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت و دیاریکردنی شوێن بۆ پارککردنی ئوتومبیل و دانانی لۆگۆی تایبەت بە خاوەن پێداویستییەکان لە ناو ئوتومبیلەکانیاندا.
لە سەردانەکەیاندا سەرۆکی ڕێکخراوەکە چەند لۆگۆیەکی تایبەت بە کەمئەندامانی پێشکەشی هاتووچۆی سلێمانی کرد.