هۆبەیەکی تایبەت بە پێدانی باجی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەناو بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتووچۆی پارێزگاکان دەکرێتەوە
2023-06-07     5665
بەمەبەستی جێبەجێکردنی ڕێنمایی وەرگرتنی باجی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ بەرژەوەندی گشتی و کارئاسانی هاوڵاتیان، وەزارەتی ناوخۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزەراتی دارایی بڕیاریاندا بەکردنەوی (تێبینەرانی باجی ئۆتۆمبێل) لەناو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی پارێزگاکان.
لەئێستادا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکات.
سەرلەبەیانی ٦/٦/٢٠٢٣ هەریەک لەبەڕێزان عەمیدی هاتووچۆی مافپەروەر ( عمر نامق حسن )بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەیاوەری (عەمید - سالار عبداللە محمد) بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی و (علی عبدالرحمن عارف) جێگری بەڕێوەبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری، (زانا محمود ئەحمەد) بەڕێوەبەری باجی دەرامەتی سلێمانی/١ ، (ئاسۆ عوسمان علی) بەڕێوەبەری خانووبەرەی میری سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەوە، لەکۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کرا دەرکردنی ئەم بڕیاڕە ئەبێت بەکارئاسانی بۆشۆفێران و پێویست ناکات چیتر شۆفێری بارهەڵگرەکان سەردانی بەڕێوبەرێتیەکانی باج بکەن لەسنوری پارێزگاکان بەڵکو هەر لە ناو بەڕێوبەرایەتیەکانی هاتووچۆ باجەکەیان لێوەردەگیرێت و کارەکەیان بۆ ڕایی دەکرێت.