کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی کوردستان سووپاسنامەیان پێشکەشی هاتووچۆی سلێمانی کرد
2023-08-15     2644
هاتووچۆ - دیار عباس
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٥/٠٨/٢٠٢٣ (عمر جەبار صالح) سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان بە یاوەری کۆمەڵێک لە ئەندامانی کۆمەڵەکە سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییان کرد بۆ سوپاسکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەرامبەر هاوکاریکردنیان لە ڕایی کردنی مامەڵەکانیان و پێدانی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی.
عمید (ئاسۆ محمد امین) بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە یاوەری عقید (شیلان عوسمان مجید) بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت پێشوازییان لە میوانەکان کرد و ڕایانگەیاند هەر کارێک کە ببێتە هۆی کارئاسانی کردن بۆ کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی کوردستان پاڵپشتیان دەبن. هەروەها وەک کاری هەمیشەیی خۆی، هاتووچۆی سلێمانی لە خزمەتی سەرجەم هاوڵاتیانی دیکەی شارەکەمان دەبن.
لە کۆتایی سەردانەکەیاندا کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشییە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی.