کردنەوەی سندوقی هاوکاری ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
2023-08-29     1560
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە زۆربەی فەرمانگە حکومییەکان و ناوەندە بازرگانییەکان و شوێن و جێگا گشتییەکان سندوقی کۆمەکی فەراهەم کردووە بەمەبەستی بەشداریکردنی هاوڵاتییان لە هاوکاری و کۆمەک کردنی منداڵانی نەخۆش و کەم دەرامەت و خوێندنگاکان و نەخۆشخانەکان و کاری نەشتەرگەری منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجەو بەرنامەکانی پاراستنی منداڵان و چەندین کاری خێرخوازی بۆ منداڵان لە چەندین بواردا.
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩/٠٨/٢٠٢٣ ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەستان بە کردنەوەی ئەو سندوقەی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیدا بوونی هەبوو بە ئامادەبوونی نوێنەر و لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتیمان و وەرگرتنی ئەو پارەیەی هاوڵاتییان پێشکەشیان کردبوو بە سندوقەکە کە بڕی (٣١٨.٠٠٠) سێ سەدو هەژدە هەزار دیناری عێراقی بوو.
ئەو هاوکارییانەی هاوڵاتییان پێشکەشیان کردووە لە ساڵانی نێوان ٢٠١٦ – ٢٠٢٢ بەم شێوەیەی خوارەوە سوودی بە منداڵان گەیاندووە:
1. هاوکاریکردنی نەخۆشخانەکانی منداڵان بە بڕی ( ١٠٥.٣٥٠.٠٠٠ ) سەدو پێنج ملیۆن و سێ سەدو پەنجا هەزار دیناری عێراقی
2. (٥١٠) پێنج سەد و دە منداڵ نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە بە بڕی (٩٣٢.٣٣٣.٠٠٠) نۆ سەدو سی و دوو ملیۆن و سێ سەدو سی و سێ هەزار دیناری عێراقی
3. هاوکاریکردنی (١١٥٨) منداڵی تووشبوو بە شێرپەنجە بە بڕی ( ٣٠٧.٠١٢.٥٠٠) سێ سەدو حەوت ملیۆن و دوانزە هەزار و پێنج سەد دیناری عێراقی
4. هاوکاریکردنی (١٩٠٠) منداڵی بەرنامەی پاراستنی منداڵ بە بڕی (٥٣٤.٩٠٠.٠٠٠) پێنج سەد و سی و چوار ملیۆن و نۆ سەد هەزار دیناری عێراقی.
5. سوودمەندبوونی (٨٠٥) منداڵ لە هاوکاری خوێندنگاکان بە بڕی (٣٠.٠٠٠.٠٠٠) سی ملیۆن دیناری عێراقی
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی