هاتووچۆ - دیار عباس
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٩/٨/٢٠٢٣ عەقیدی هاتووچۆی مافپەروەر (نیاز فیض اللە) بەڕێوبەری بەشی داواکان لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، خولێکی تایبەتی ڕێکخست بۆ سەرجەم ئەو ئەفسەرو کارمەندانەی لەبەڕێوەبەرێتیەکانی هاتووچۆی ناوشارو دەرەوی شار کە هێڵکاری بۆ ڕووداوەکانی هاتووچۆ دەکەن.
خولەکە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری ئەفسەرو کارمەندان لەکاتی بوونی ڕووداوکانی هاتووچۆ و چۆنیەتی مامەڵەی ئەفسەرو کارمەندان لەکاتی بوونی ڕووداوەکانی هاتووچۆدا بەڕێوەچوو.
ئەنجامدانی ئەم خولە بۆ ماوەی (٣) سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بە ووردی سەرجەم بابەتەکانی پەیوەست بە هێڵکاری ڕووداوەکانی هاتووچۆ بۆ ئەفسەران و کارمەندان بەشێوەیەکی زانستی دەخرێتە روو.