لە بڕیارێکی نوێدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ سزای دارایی بۆ شۆفێران دەرکرد بە ڕێژەی لە (٢٠٪) لە قەرزەکانی سزای هاتووچۆ بۆ ماوەی (٦) مانگ ئەمەش دەقی بڕیارەکەیە:
ئاماژە بە ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران / سەرۆکایەتی دیوان ژمارە (١٠٦١٢ – ٢٨-٨-٢٠٢٣) و دوا بەدوای نوسراوی ژمارە (٢١٨٠٥- ٨-٨-٢٠٢٣)
بڕیار درا بە :
لێخۆشبوون بە ڕێژەی لە (٢٠٪) لە قەرزەکانی سزای هاتووچۆ بۆ ماوەی (٦) مانگ لە ڕێکەوتی (٢٨-٨-٢٠٢٣) تا وەکو (٢٨-٢-٢٠٢٤) و لە دوای کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە هەر کەسێک پێبژاردن نەدات لە ماوەی (٣٠) ڕۆژدا ئەوا بە پێی بەشی (٢٠) لە یاسای هاتووچۆ ژمارە (٨٦) ساڵی ٢٠٠٤ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت .