ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە
2023-11-12     2951
ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی شاری سلێمانی دەکەین کە ئەمڕۆ ١٢/١١/٢٠٢٣ کاتژمێر ١٠:٠٠ ی شەو بەهۆی مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە ئەم شەقامانەی لای خوارەوە بەربەست دەکرێت ، وە لە ڕێکەوتی ١٤/١١/٢٠٢٣ سێشەممە کاتژمێر ١٢:٠٠ ی شەو سەرجەمی شەقامە بەربەستکراوەکان دووبارە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
ئەو شەقامانەی بەربەست دەکرێن:
1. لە شەقامی صابونکەران بۆ بەردەرکی سەرا و ئاراستەی مزگەوتی گەورە بەربەست دەکرێت
2. لە بەردەرکی سەرا بۆ شەقامی مەولەوی بەربەست دەکرێت
3. لە شەقامی پیرەمێرد بەرەو ئاراستەی بەردەرکی سەرا بەربەست دەکرێت
تێبینی:
1. لە شەقامی صابونکەران بەرەو جادەی کاوە کراوە دەبێت
2. لە شەقامی پیرەمێرد ئوتومبیلەکان ئاراستە دەکرێن بەرەو شەقامی گۆران (ئۆرزدی)